قودس
لە دووەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرکۆکاری ئیسرائیل لە كنێست، پەرلەمانی ئەو وڵاتە، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان بە بەدەستهێنانی ٦٣ دەنگ، وەک دەیەمین سەرۆکۆماری ئیسرائیل ھەڵبژێردرا.
لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکەدا ریڤلین توانی دەنگی ٤٤ پەرلەمانتار بەدەست بھێنێ، دواتر لە خولی دووەمدا دەنگەکانی ریڤلین بۆ ٦٣ بەرز بووەوە، هاوکات رکابەرەکەی مەیر شتریت ٥٣ دەنگی بەدەست هێنا.
سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل یولی ئەدلیشتاین دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان، ئەنجامەکەی ئاشکرا کرد و گوتی: "ریڤلین بە ٦٣ دەنگ وەک سەرکۆماری ئیسرائیل ھەڵبژێردرا."
ریڤلین ئەندامی حزبی لیکودە کە بە پارتێکی راستڕەو دەناسرێ، حەوت ساڵ پێش ئێستا توانی لە دوای شیمۆن پێرێس زۆرترین دەنگ بەدەست بھێنێ.
لە ماوەی پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردندا، ریڤلین بەردەوام لە میدیاکاندا قسە و باسی لەسەر دەکرا، پێشتر بۆ دوو خول پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی وەرگرتووە.
لە ساڵی ١٩٣٩ ریڤلین لە قودس لەدایک بووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەشی یاسای لە زانکۆی عیبری لە قودس وەرگرتووە. خیزاندارە و خاوەن منداڵێکە.
لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٩٣ ریڤلین سەرۆکی پارتی لیکود بووە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٨ چووە پەرلەمان، لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٣-٢٠٠٦ و ٢٠٠٩ - ٢٠١٣ سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل بووە.