وەزیری تەندروستیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان د. رێكەوت حەمەرەشید لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: " ئەو بڕە دەرمانەی لە حكومەتی عێراقەوە پێمان دەگات تەنھا سەدا ٤٥ تا ٥٠ دەبێ، ئەمەش بەشی پێویستییەكانمان ناكا، ھەر بۆیە حكومەتی ھەرێم ساڵی ٢٠١٣ زیاتر لە ١٠٠ ملیار دیناری بۆ كڕینی دەرمان تەرخانكردووە لەكاتێكدا دەبێ دەرمانی ھەرێم لەلایەن بەغداوە دابین بكرێ."
ئەوە لەكاتێكدایە دەرمان یەكێكە لەو خەرجییانەی بە خەرجی حاكیمە دەناسرێ و دەبێ ساڵانە لەبودجەی گشتیی عێراقدا پارەی بۆ تەرخان بكرێ و مەركەزییە.
د. رێكەوت حەمەرەشید كە ئامادەی كۆنفڕانسی خستنەرووی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر بوو، ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لەبارەی دیارترین پلانەكانی وەزارەتەكەی بۆ ئەمساڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند چەندین پرۆژەیان خستووەتە واری جێبەجێكردنەوە كە بەگرنگی ناوبردن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو