تەل ئەبیب
بەبۆنەی مردنی سەرۆکوەزیرانی پێشتری ئیسرائیل ئەریێل شارۆن، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بینیامین نەتانیاھو پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەیەکیدا نەتانیاھو دەڵێ، "ئەریێل شارۆن سەرۆکێکی گەورە بوو، سەربازێکی شەڕکەر و بەھێز و چاونەترس بوو، کەسایەتیەکی گەورەی دەوڵەت بوو، سودێکی مەزنی بۆ دەستکەوتەکانی ئیسرائیل ھەبوو، گەل و ئەریێل یەکتریان خۆش دەویست، گەورەترین بەرگریکاری ئیسرائیل بوو، دەیزانی چون بڕیار دەدات و چۆن جێبەجێ دەکا."
لە بەیاننامەیەکی تردا کە سەرۆکوەزیرانی پێشتری ئیسرائیل ئیهۆد ئۆلمێرت سەبارەت بە مردنی ئەریێل شارۆن بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە: "شارۆن گەورەترین سەرباز و بەرێوەبەر و بەگریکاری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل بوو، مردنی شارۆن واتا لەدەستدانی گەورەترین کەسایەتی سیاسی و بەھێزترین سەربازی ئیسرائیل."
سوپای ئیسرائیل، مردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی دەوڵەتی ئیسرائیل ئەریێل شارۆن کە تەمەنی ٨٥ ساڵە و ٨ ساڵە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، لە نەخۆشخانەی بیر شاڤا راگەیاند.