نیویۆرک
خۆپیشاندەران بەگوتنەوەی دروشم ناڕەزاییان دەربڕی بەبۆنەی سەردانی رۆحانی بۆ ئەمریکا، حکومەتی ئێرانیان بەپشتیوانی رژێمی سوریا تاوانبار دەکرد.
سەرکۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریی کردن لەکۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووە لەنیویۆرک سەردانی ئەمریکای کردووە، وا بڕیارە حەسەن رۆحانی لەگەڵ باراک ئۆباما کۆبێتەوە، ئەگەر ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت دەبێـتە یەکەم کۆبوونەوەی ئاست بەرز لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەساڵی ١٩٧٩.