غەززە
مشتومڕی نێوان فەتح و حەماس لەسەر دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردن ھەروا ماوەتەوەو ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، سکرتێری ئەنجومەنی بزوتنەوەی فتح (ئەمین مەقبول) رایگەیاند: حەماس بەو پێشنیارەی ئەوان رازی نەبووە کەداوای ھەڵبژاردنیان کردووە.
مەقبول لەدوای کۆبوونەوەی نوێنەرانی فەتح و حەماس ئەو قسانەی کرد. راوێژکاری بزووتنەوەی حەماس (سامی ئەبو زوھری)یش دەڵێ حەماس لەگەڵ ھەڵبژاردندایە، بەڵام جارێ کاتەکەی بەگونجاو نازانێ.
پێشتر ھەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتبوون لەماوەی سێ مانگدا پڕۆسەی ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێ لەفەلەستین، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە ھێشتا فەتح و حەماس نەگەیشتوونەتە رێکەوتن لەوبارەیەوە.