ھەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دانشتنی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزتنەوەی گۆڕان لە سەر پێکھێنانی کابینەی هەشتەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، گەیشتنە ئەنجام.
هەریەکە لە سەرۆكی شاندی پ.د.ك. فازڵ میرانی، و سەرۆكی شاندی گۆڕان عومەری سەید عەلی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەشێک لە کۆبوونەوکەیان بۆ رۆژنامەوانان خستەڕوو.
سەید عەلی گوتی: بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی هەشتەم هەریەکە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، جێگری وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەرکەوتووە.
فازڵ میرانی گوتی:" ئێمە و گۆڕان گەیشتینە ئەنجامی کۆتایی و ریککەوتننامەیەکمان واژوو کردووە. ئەو رێککەوتنە دەبێتە ھۆی ئاشتەوایی لە کوردستان. دواتر وێنەیەکی ریککەوتنەکە لە راگەیاندنەکان بڵاو دەکەینەوە."
لەو کۆنگرەیەدا راگەیەنرا، حەفتەی داهاتوو، پەرلەمان کوردستان کۆدەبێتەوە.