قاھیرە
ئوسامە مورسی، کوڕی محەمەد مورسی ھاوکات پارێزەری یاسایی باوکییەتی لە دادگا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: قۆناغی لێکۆڵینەوە لە باوکی کۆتایی پێھاتووەو ئێستا لە گرتووخانەی بورج عەرەبە لە ناوچەی ئەسکەندەریە.
ئوسامە لەبارەی ئەو قسانەی باوکی کردوونی لەبەردەم دادگای لێکۆڵینەوە، گوتی: "لە ئایندەدا زانیارییەکانی ئەو لێکۆڵینەوانە ئاشکرا دەکەم."
رۆژی ٤ی تشرینی دووەم، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی مورسی بەڕێوەچوو.