Hemin Hüseyin
14 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
هەولێر - AA
کەمێك پێش ئێستا، شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی، جێگری سەرۆکی ئەو حزبە نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی ئەو حزبە کۆسرەت رەسول کرد.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە هەریەک لە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێجیرڤان بارزانی و سکرتێری مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە، فازڵ میرانی و راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی.
شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێکهاتووە لە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی ئەو حزبە، کۆسرەت رەسول و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم قوباد تاڵەبانی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، لاهور شێخ جەنگی و کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی، بافڵ تاڵەبانی.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.