ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەم، کۆنفرانسی جنێڤ٢ بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن و رژیمی سوریا دەست پێدەکا.
بێجگە لە نوێنەرانی رژیمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، نوێنەرانی ٣٩ وڵاتی دیکە لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە دەبن.
بە نوێنەرایەتیی تورکیا، وەزیری دەرەوە ئەحمەد داودئۆغڵو لە کۆنفرانسەکە بەشداری دەکا.
بە پێی راگەیەنراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ سەعات ٩ی بەیانی بە کاتی سویسرا لە شاری مۆنترۆ کۆنفرانس بە پێشکەش کردنی گوتارێک لە لایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی سویسرا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەست پێ دەکا.