Ramal Abdullah Mahmood
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
ئاستانا - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "وەکو تورکیا تێکۆشانمان بەرامبەر فەتۆ تەنها لەپێناو خۆمان نییە، لەهەمانکاتدا لە خەمی ئاسایشی دۆست و براکانمانداین. دەمەوێت سوپاسی خۆمان ئاراستەی براکانمان بکەین بۆ ئەو پشتگیرییەی لێیان کردووین. بەیەکگرتوویی کاربکەین خوا یار بێت کۆتایی بەو چەتەیە دەهێنین کە هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی هەردوو وڵات. لە قۆناغی داهاتوودا هەماهەنگییەکانمان بەرەو پێشتریش دەچن لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، فەتۆ و قاعیدە".
دوا بە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی شاندەکان، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری کازاخستان نورسوڵتان نازاربایيڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا.
لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "گەلەکەمان گیانفیدایانە رێگەیان گرت لە هەوڵی کودەتا قێزەونەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی بەسەر سیستەمی دیموکراتی و دەستووریدا. لەم کاتەدا ٢٥٠ هاووڵاتیمان شەهید بوون، دوو هەزار و ١٩٣ رۆڵەمان بریندار بوون. بە پێداگیرییەوە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانە کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان لە خوێنڕشتنیش سڵ ناکەنەوە. وەکو تورکیا تێکۆشانمان بەرامبەر فەتۆ تەنها لەپێناو خۆمان نییە، لەهەمانکاتدا لە خەمی ئاسایشی دۆست و براکانمانداین. دەمەوێت سوپاسی خۆمان ئاراستەی براکانمان بکەین بۆ ئەو پشتگیرییەی لێیان کردووین. بەیەکگرتوویی کاربکەین خوا یار بێت کۆتایی بەو چەتەیە دەهێنین کە هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی هەردوو وڵات. لە قۆناغی داهاتوودا هەماهەنگییەکانمان بەرەو پێشتریش دەچن لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، فەتۆ و قاعیدە".