وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی جنێڤ٢ گوتی: "تاقە چارەسەر بۆ قەیرانی سوریا دامەزراندنی حكومەتێكی كاتییە و نابێ بە ھیچ شێوەیەك بەشار ئەسەد لە نێو حكومەتی كاتیدا جێ هەبێ."
كیری لە بەردەوامی قسەكانیدا گوتی: "رژیمی ئەسەد مافی مرۆڤی پێشێل كردووە، بەرپرسیاری سەرەكی شەڕی ناوخۆی سوریا رژێمی بەشار ئەسەدە. شۆڕشی سوریا وەكو شەڕی چەكداری دەستی پێ نەكرد، بەڵكو بە شێوەیەكی ئاشتییانە و بە خۆپیشاندانی خوێندكاران دەستی پێكرد، ئەو ھاووڵاتییانەی سوریا كە داوای گۆڕانكارییان دەكرد بە شێوەیەكی ئاشتییانە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام رژیم بە چەك و توندوتیژی وەڵامی ئەو خۆپیشاندانانەی دایەوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.