ئیستەنبوڵ
وەزیری ژینگەی ئیسرائیل ئەمیر پێرێز ڕایگەیاند: "من لەسەنگەری ئاشتیم لە ئیسرائیل، زۆر باوەڕم بەوەیە کە فەڵەستینیەکان مافی دامەزراندنی دەوڵەتیان ھەیە، لێرەدا باس لە دوو دەوڵەت و دوو نەتەوە دەکەم."
پێرێز لە میانی بەشداریکردنی لە "کۆبوونەوەی ١٨ لایەنی دەوڵەتان" کە بەسەرپەرشتیی ئەرۆدغان بایراکتار بەڕێوە چوو ، لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و وڵاتەکەی گوتی: لە ئیسرائیلەوە ھاتووم، بەڵام لە فاس لەدایک بووم. خەڵکی ئاک دەنیزم، وەک ئاک دەنیزیەک لەیەکەوە نزیکین، گرنگی زۆر بە دەریا دەدەم."
گوتیشی: "%٩٠ ی ئیسرائیل لە ناوەوەی پارێزگاکان و %٦٠ لە کەرتی کەنارەکان دەژین، دانیشتوانی ئیسرائیل لەھەر کیلۆمەترێکدا نزیکەی ٢٥٣ کەس ھەیە، لە ناوچەکانی کەرتی کەناری تەل عەفیف بۆ ھەر کیلۆمەترێک ٢ ھەزار کەس ھەیە. دانیشتوانی ئیسرائیل بەرامبەر وڵاتانی پێشکەوتوو زیاتر لە گەشەسەندندایە، لەگەڵ سەرجەم ئەو کێشانە گەشەسەندن و ژێرخان روبەڕووی فشار بوونەتەوە، کەرتی کەنارەکان لەژێر فشاردان."
وەزیری ژینگەی ئیسرائیل لەبەردەوامی قسەکانیدا گوتی: "لەگەڵ سەرجەم ئەوانە پێویستە گرنگی بە بەرزکردنەوەی شێوە و روخساری ژینگە بدەین لەڕووی پاکیی ھەوا و جوانیی شار و خاوێنکردنی، پێویستە رێگاکانی رێکردن و پیادە و پاسکیلسواری زیاتر بایەخیان پێبدرێت، ئەمانەش دەبێ لە ناوچە کەناریەکان بەشێوەیەکی باش ئەنجام بدرێن."
پێرێز لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران گوتی: ئێمە بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نین.
گوتیشی: تورکیا وڵاتێکی زۆر گرنگە، "باوەڕم وایە کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا چارەسەر دەبن، ھاوڵاتیانی ئیسرائیل و تورکیا لە چاوەڕوانی باشکردنی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتەکانیاندان."