کەرکووک
ماوەی مانگێکە کێشەی بێ ئاوی رووی لە شاری کەرکووک کردووە و بەشێکی زۆری شارەکە بێ ئاوە و هاووڵاتییان ناچارن بە تەنکەر ئاو بکرن.
بەڕێوەبەری ئاوی شارەكەش ئاماژە بە هۆكارێك زیاتر دەكات بۆ كەمبوونەوەی ئاو.
بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەرێوەبەرایەتی ئاوی كەركووك هیشام ئیبراهیم لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا كە وەستانی پرۆژەی زیاد كردنی تۆڕی ئاوی كەركووك كە لەسەدا ٨٠ی ئاوی كەركووكی دابین دەكرد، هۆكاری سەرەكی كێشەی ئاوە و گوتی: "ماوەی ١٠ ساڵە پرۆژەكە دراو بە كۆمپانیای فاو، بڕیاربوو مانگی ئاداری رابردوو تەواو بكرێت، بەڵام تەواو نەكرا، هاوكات كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی پرۆژەی ئاوی دووبز كە لە باكووری رۆژئاوای كەركووكە بە دووری ٣٥ كیلۆمەتر، ئەویش هۆكارێكی تری سەرەكی كێشەی ئاوە لە كەركووك. هاوكات وەستانی ترۆمپای ئاوەكان كە بەكارەبا كار دەكەن، دابەش كردنی ئاوی وەستاندووە.
ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا كە بەهۆی گەرمای هاوینەوە داواكاری لەسەر ئاو زیادی كردووەو گوتی: "یەكێكی تر لە هۆكارەكانی دروست بوونی كێشەی ئاو لە شارەكە زیاد بەكارهێنانی ئاوە بەشێوەیەكی نادروست و زیادەڕۆیی كردن لەبەكارهێنانیدا، هاوكات زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی كەركووكیش هۆكاری ترە بۆ كێشەی كەمی ئاو".