نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان بانگهێشتی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كان (بانكی مۆن) خۆشحاڵی خۆی راگه‌یاند بۆ (جۆن كێری)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راگه‌یاندن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین.
بان كی مۆن پیرۆزبایی له (جۆن كێری)كرد به هۆی هه‌وڵه‌كانی، هه‌روه‌ها داوای له سه‌رۆكه‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كرد بۆ سه‌ركه‌وتن، له‌پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌ردوو دوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین.
هه‌روه‌ها سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "پشتگری له هه‌موو هه‌وڵێكی ئاشتیانه ده‌كه‌ن، بۆ گوفتوگۆی گرنگی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل".
له‌لایه‌كی تر (جۆن كێری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌رده‌ن وتی "ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بۆ ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی گوفتوگۆكان رێككه‌وتوون، به‌ڵام به‌ره‌سمی نیه بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین، گفتوۆكانی نێوان هه‌ر دوو وڵات به‌فه‌رمی ده‌ستپێبكاته‌وه".