رۆژی پێنج شەممە ١٦ی کانوونی دووەم، لە ئێوارەخوانێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە شاری قودس، کە بۆ رۆژنامەنووسانی بیانی ساز کرابوو، رێگری لە نوێنەر و پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیسرائیل کرا لە کاتێکدا ئەوان لە رۆژنامەنووسانی داوەتکراو بوون.
کەمال ئۆزتورک، بەرَێوەبەری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو بەھۆی خراپی هەڵسوکەوتی ئیسرائیل لەگەڵ پەیامنێرێکیان، نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و تێیدا جیاکاریی لەگەڵ پەیامنێرەکەیان سەرکۆنە دەکا.
ئۆزتورک لە نامەکەیدا نووسیویەتی: "بەرێز سەرۆکوەزیران، ئەو نامەیە بە خەمبارییەوە لەبارەی ھەڵوێستی جیاکاریی و ئاستەنگکردنی تانەر ئایدن، نوێنەری ئاژانسەکەمان و ساڵح زەکی پەیامنێرمان لە قودس، دەنووسم. ئێمە ئەو هەڵوێستە بە ناڕەوا دەزانین."