سروج
له دوای كشانه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له شارۆچكه‌ی كۆبانێ، نزیكه‌ی شەش هه‌زار كه‌س هەتا ئێستا له رێگه‌ی ده‌رگای سنووری مورشید پنار گه‌ڕاونه‌ته‌وه شارۆچكه‌كه.
هاوكات ئه‌مڕۆش گرووپێك كه پێكهاتبوو له 600 كه‌س، له رێگه‌ی ده‌رگاکانی سنوورییهوە به‌ره‌و كۆبانێ گه‌ڕانه‌وه.
قایمقامی شارۆچكه‌ی سروج-ی سه‌ر به پارێزگای ئورفا، عه‌بدوڵا چیفتچی رایگه‌یاند كه رووبه‌رێكی زۆری ناوچەی كۆبانێ له ژێر ده‌ستی داعش ده‌رهاتووه و به‌م پێه‌یه‌ش چه‌ندین كه‌س ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان هاوكات ئێمه ده‌رگای سنووری مورشید پنار به‌كراوه‌یی به‌جێ ده‌هێڵین".
عه‌بدوڵا چیفتچی لە کۆتاییدا دەڵێت: "نزیكه‌ی شەش هه‌زار كه‌س هەتا ئێستا له رێگه‌ی ده‌رگای سنووری مورشید پنار گه‌ڕاونه‌ته‌وه كۆبانێ و هاوكات چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌م ژماره‌یه له‌گه‌ڵ باشبوونی كه‌شوهه‌وا، به‌رزتر ببێته‌وه".