Muhammet Ali Kemal
20 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2017
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان (سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا): "ئێمە لێرەوە پەیامی خۆمان دەدەین. ئەوان لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەکەدا، بەوشێوەیە پەلاماری تورکیایان دا و هێرشیان کردە سەری، من بۆچی پەیام بۆ هاووڵاتییانم لەوێ نەنێرم؟ لە تورکیاوە پەیامەکەم دەنێرم، چی دەڵێم: ئاگاتان لێبێت دەنگ نەدەن بەو پارتانەی کە دوژمنی تورکیان. لەگەڵ ئەو پارتانەدا بن کە دۆستی تورکیان. گوێ بەوە مەدەن کە پارتێکی بچووکە یان شتی لەوجۆرە، دەنگیان پێ بدەن. ئێوە دەنگی خۆتان بدەن بەوان و ئەوان گەورە بکەن و ئەوانەی کە گەورەبوون و بەوشێوەیە پەلاماری تورکیا دەدەن، بە بڕوای من با گورزێکیان بەربکەوێت لە سندوقەکانەوە".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی،رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاریی پارێزگای ئیستانبوڵ کە لە لایەن ئاک پارتییەوە لە ناوەندی هالیچ بۆ کۆنگرەکان سازکرابوو، گوتارێکی پیشکەشکرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر بێت و پارتێک لە ئیستانبوڵ بوونی نەبێت، لەسەرانسەری تورکیادا چی دەکات با بیکات، دیسان سەرناکەوێت و رایگەیاند: ''لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە ئیستانبوڵ، باسی پۆینتەکان ناکەم، بە بەدەستهێنانی لەسەدا ٤٨ سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵمان بردەوە. دوای ئەوەش لە گشتپرسیدا، ئەوە دەزانرێت کە لە ئیستانبوڵ لەسەدا ٤٨.٦٥ مان بەدەستهێنا. بەدڵنیاییەوە نامانەوێت بەو شێوەیە ئیستانبوڵ ببینین. کاتێک رێژەی دەنگەکان لە ئیستانبوڵ دەکەوێتە خوار تێکڕای کۆی گشتیی دەنگەکان لە تورکیا، ئێمە ئەمەمان پێناخۆشە. پێویستە رێژەی دەنگەکان لە ئیستانبوڵ لەژێر تێکڕای کۆی گشتیی دەنگەکانەوە نەبێت، بەڵکو لەسەروویەوە بێت. کاتێک کە لە سەروویەوە دەبێت، زۆر شت دەگۆڕێت''.
ئەردغان گوتیشی: "ئێمه هێنده‌ی خۆمان نوێده‌كه‌ینه‌وه ده‌شتوانین سیاسه‌ت، ئابووریی، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی، ئاسایش و وه‌به‌رهێنان زیاتر پێشبخه‌ین. له‌گه‌ڵ هاوڕێ نوێكاندا پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێشكگری خزمه‌ت كه كێبڕكێی ئاڵایه له ئیستانبوڵ به‌هێزبكه‌ین و درێژه‌ی پێبده‌ین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "له ئێوه ده‌پرسم ئایا خۆبه‌زلزانی له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه، لوتبه‌رزی له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه؟ باڵاده‌ستی بۆ خوایه نه‌ك بۆ ئێمه. ئیمه چیمان به‌سه‌ردێت كه هه‌وڵده‌ده‌ین له پۆست و كورسیه‌كانه‌وه هێز به‌ده‌ست بهێنین. پێویسته ئه‌وه بزانین كه سیاسه‌تمه‌داری نموونه‌یی هێز له‌و كورسیه‌وه وه‌رناگرێت كه له‌سه‌ری دانیشتووه، بهڵكوی هێزی پێده‌به‌خشێت".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد جار جار لە رای گشتیی‌دا، لە میدیادا، لە ناوخۆی پارتەکەیاندا هەندێک مشت‌ومڕ دێتە ئاراوە کە ئەوان پەسەندی ناکەن و لەوباریەوە رایگەیاند: ''بە گشتیی هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان لەرێگەی گۆشەنووسەکانەوە، ئەو مشتومڕانە دەست پێدەکرێن و ئەوەش روونە کە کەسانێک بەناوی منەوە دەیانەوێت بڕیار لە مشتومڕەکە بدەن و هەمووان بەو جۆرە رێکبخەنەوە. لێرەوە جارێکی دیکە بەروون و ئاشکرا دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم، ئەگەر بێت و من بیرۆکەیەک، پێشنیازێک، هەستێکم هەبێت و بمەوێت بە گەلەکەم و پارتەکەمی رابگەیەنم، ئەوا رێگەکانی ئەم کارە دیارییکراوە. پێویستم بەبڕیاردانی هیچ کەسێک نییە. ئەگەر بڕیارێک بدرێت ئەوا خودی خۆم ئەو بڕیارە دەدەم. با ئەمە بەوشێوەیە بزاندرێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەشکرد ئەو گۆڕانکارییانەی لە کۆنگرەدا ئەنجامدراون پاکتاوکردن نییە و گوتی: ''لە ئاکاری سیاسی ئێمەدا بە وەفایی زۆر گرنگە. ماندووبوون، هەوڵ و کۆشش و لە خۆبردووی هەر هاوڕێیەکمان کە خزمەتی وڵات، شار، پارتەکەی کردووە لەبیر ناکەین و لەبیریشمان نەکردووە. تاکو ئەو هاوڕێیانەمان رێی خۆیان لێ هەڵە نەبێ و ئاراستەی دیکە نەگرنە بەر شایستەی رێزی بێپایانن".
راشیگەیاند: "لەو کۆبوونەوانەی لە رێکخستنەکانی پارتەکەماندا ئەنجامی دەدەین، بەبەرچاوی گەلەوە گفتوگۆ و وتووێژ دەکەین و پەیامەکانمان دەردەبڕین. بەهەمان شێوە لە بارەی پرسەکانی جیهان و وڵاتەکەشمانەوە کە پێویست بکات تێڕوانینەکانمان بۆ رای گشتی دەخەینە روو. ئەگەر پێویست بکات لەگەڵ خۆرئاوا لەسەر بابەتێک بدوێین بەبەرچاوی گەل لەگەڵیان دەدوێین نەک لە پشت دەرگاکانەوە".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه هه‌یه رایگەیاند: ''لەوبارەیەوە گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارمان روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌دات، هه‌روه‌ها له بابەته‌كانی حكوومه‌تدا گوته‌بێژی حكوومه‌ت و، له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به پارته‌كه‌مانه‌وه گوته‌بێژی پارته‌كه‌مان روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌دات. جگه له‌و روونكردنه‌وانه‌ی له لایه‌ن خۆم و گوتهبێژهكانمهوه ده‌كرێن هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، په‌یوه‌ندی به پارتهكهشمهوه نییه. هیچ شتێك له‌وانه‌ی ده‌گوترێت 'ئه‌و نووسه‌ری گۆشه‌یه‌ی رۆژنامه‌یه وای نووسیوه، ئه‌و نووسه‌ری گۆشه‌ی رۆژنامه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی نووسیوه، ئه‌و نووسه‌ری گۆشه‌ی رۆژنامه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماردا دۆستایه‌تی وای هه‌یه' په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه. پێویستم به‌وانه نییه. من ئه‌وه‌تا خۆم قسه ده‌كه‌م. پێویست به‌وانه ناكات. من بێ ده‌سه‌ڵات نیم له خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم، هه‌ركاتێک پێویست بوو باسیان ده‌كه‌م، به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌سه‌ری. با ئه‌وه‌ش بزانرێت كه ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌و هه‌ژمارانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆشانه‌وه نییه كه به‌ناوی دیكه‌وه كراونه‌ته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیاش قسەیکرد و جەختی لەوەکردەوە ئەوان لە تورکیاوە پەیامی خۆیان بۆ هاووڵاتییانیان لە ئەڵمانیا دەنێرن و رایگەیاند: ''لێرەوە پەیامی خۆمان دەدەین. دەڵێین چی؟ ئەوان لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەکەدا، بەوشێوەیە پەلاماری تورکیایان دا و هێرشیان کردە سەری، من بۆچی پەیام بۆ هاووڵاتییانم لەوێ نەنێرم؟ لە تورکیاوە پەیامەکەم دەنێرم، چی دەڵێم: ئاگاتان لێبێت دەنگ نەدەن بەو پارتانەی کە دوژمنی تورکیان. لەگەڵ ئەو پارتانەدا بن کە دۆستی تورکیان. گوێ بەوە مەدەن کە پارتێکی بچووکە یان شتی لەوجۆرە، دەنگیان پێ بدەن. ئێوە دەنگی خۆتان بدەن بەوان و ئەوان گەورە بکەن و ئەوانەی کە گەورەبوون و بەوشێوەیە پەلاماری تورکیا دەدەن، بە بڕوای من با گورزێکیان بەربکەوێت لە سندوقەکانەوە".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی،رەجەب تەیب گوتیشی: "ئێستا چی ده‌ڵێن، ده‌ڵێن 'ده‌ست له خه‌باتی دیموكراسیمان وه‌رده‌دات' ئه‌وه چ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه. من وه‌كو تۆ نایه‌م ئه‌وه‌ی ئێوه به ئێمه‌تان كرد بیكه‌ینه‌وه. ئێمه ته‌نیا به هاووڵاتیانمان ده‌ڵێین له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان وانه‌ی دیموكراسی دوژمنانی توركیا دابده‌ن".