سلێمانی
بەبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکاتی دەستپێکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەڕۆژی شەممە (٢١ی ئەیلول) بۆماوەی ٢٤ سەعات ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێرو سلێمانی و خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دادەخرێن.
بەڕێوەبەری گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (تاھیر عەبدوڵڵا) بۆئاژانسی ئەنادۆڵو AA گوتی"بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەسەعات ١٢ی شەوی ٢٠ لەسەر ٢١ ی مانگ دەست پێدەکات تا سەعات ١٢ی شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ ی مانگ ".
بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی لەبارەی بڕیارەکەو دروستبوونی کێشەی گەشتیارانەوە گوتی"سەرجەم ھێڵە ئاسمانییەکانمان ئاگادارکردووەتەوە گەشتەکانیان وا ڕێکخەن ئەو کەسانەی بلیتی گەشت کردنییان بڕیوە گەشتەکانییان ڕێک بخەن و کێشەو گرفتییان بۆ دروست نەبێ، کۆمپانیاکانیش گەشتەکانییان ڕێکخستۆتەوە".
لەبارەی خاڵە سنورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ڕۆستەم کۆکۆیی بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ( ٩٦ کیلۆمەتر باکووری ڕۆژھەڵاتی سلێمانی) بۆ AA گوتی"ئەو بڕیارە خاڵە سنورییەکانیش دەگرێتەوەو لەھەمان و کات و وادەدا بۆ ماوەی ٢٤ سەعات مەرزەکان دادەخرێن و ھەموو جموجوڵێکی بازرگانی و مرۆیی ڕادەگیرێ".