مەدرید
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا جۆرگێ فێرناندێز دیاز جیابوونەوەی کەتەلۆنیای بە چوونە دەرەوەی چەتری گەرەنتی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەقەڵەمدا.
دیاز لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکدا، وەڵامی پرسیاری بەشداربووانی دایەوە و گوتی: "کەتەلۆنیا پارچەیەکە لە خاکی ئیسپانیا و بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، کەتەلۆنیایەکی سەربەخۆ بە شێوەیەکی ئاسان دەبێتە مۆڵگە و پێگەی تیرۆرستان، چونکە دەکەوێتە دەرەوەی چەتری پارێزگاری ئاسایشی ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا."
دیاز ھەروەھا لە گوتەکانی ئاماژەی بە سەربەخۆیی تاک لایەنی کەتەلۆنیا کرد و گوتی: "کەتەلۆنیا لە کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی تاک لایەنی، ئەنجامێکی دیکە، بەشدارینەکردنی بەرشەلۆنە دەبێ لە خولی لالیگای ئیسپانیا، بە شێوەیەکی سەرسوڕھێنەر ئەوانەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دەکەن، دەڵێن، بەردەوام دەبێ لە یارییەکانی خولی لالیگا."
وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا پێشتر رایگەیاندبوو، لەگەڵ پێداگری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە لایەن لایەنگرانی سەربەخۆییەوە لە ٩ی تشرینی دووەم، ھەرگیز دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی سەربەخۆی کاتەلۆنیا ئەنجام نادەن.