بڕۆکسەل
پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتیدا گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزای وڵاتانی ھەرێمی شهنگهن لە یەکێتی ئەوروپا بۆ خهڵكی ١٩ وڵات کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش لە ناویاندایە، ھەڵکرد.
لەگەڵ ئەو بڕیارەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دوای تەواوکردنی کاروباری تەکنیکی و ئامادەکاری پێویست، ھاووڵاتییانی ١٦ی وڵاتی ناوچەی کارائیب و پاسیفیک، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، پێروو و کۆلۆمبیا دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی شهنگهن لە یەکیتی ئەوروپا بکەن.
لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی پەرلەمانی یهكێتی ئەوروپا بڕیارە ئەو ١٩ وڵاتەش ڤیزای خۆیان بۆ ھاووڵاتییانی یەکیتی ئەوروپا ھەڵگرن و خهڵكی ئهوروپا بێ وهرگرتنی ڤیزا دهتوانن سهردانی ئهو وڵاتانه بكهن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.