Rewa Mahmood Hasan
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2021
سلێمانی - AA
٤٨ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی تر له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، شەش به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و زیاتر له ٧٠ به‌ڕێوه‌به‌ر کە لەسەر پشکی یەکێتین، لە پۆست و کارەکانیان دووردەخرێنەوە.
دوای ئەوەی بە فەرمانی هاوسەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و بەتۆمەتی پێشێلکاری لە چەند ماددەیەکی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیان، هاوسەرۆکی لەکارخراوی یەکێتی، لاهور جەنگی بورهان و چوار ئەندامی سەرکردایەتی لە حزب دوور خرانەوە، لەئێستادا دەنگۆ هەیە کە چەند کەسێکی تر لە چوارچێوەی گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی نێوخۆی یەکێتیدا لە پلە و پۆستەکانیان دووربخرێنەوە کە بەهۆی یەکێتیەوە پێیان دراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە نزیکەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستی خستووە، بڕیار دراوه ٤٨ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی تر له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، شەش به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و زیاتر له ٧٠ به‌ڕێوه‌به‌ر کە لەسەر پشکی یەکێتین، لە پۆست و کارەکانیان دووربخرێنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەنێو دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی-دا، چوار کەس بەتۆمەتی ژەهرخواردکردنی هەریەک لە ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی، مەلا بەختیار و چەند کەسێکی تر لەنێو یەکێتیدا دەستگیرکراون و داننیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و هاوکات نەیانشاردۆتەوە کە بۆ چی کەس و لایەنێک کاریان کردووە.