برۆکسل
ئێستا پەرلەمانی ئەوروپاو ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا ناکۆکن لە سەر خەرجییەکانی بودجەی ٢٠١٤، ئەو وڵاتانەی ھەوڵی کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەدەن، خوازیارن خەرجیی یەکێتییە ساڵی ٢٠١٤ دا کەمکرێتەوە بۆ خوار ١٣٥ ملیار یۆرۆ. بەمەش ئەو وڵاتانە لە ناکۆکییەکی زۆردان لەگەڵ ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا کە داوای زیادکردنی خەرجی کردووە.
ئەو خەرجییانەی ئێستا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێ، بە نزیکەی ٦% کەمترە لەچاو خەرجییەکانی ساڵی ٢٠١٣.
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ یەکێتیی ئەوروپا تا شەوی چوارشەممە ١٣ی تشرینی دووەم، دەرفەتی لە بەردەستدایە بۆ گەیشتنە ڕێککەوتنێک لەسەر بودجەی ٢٠١٤ لەکاتی ڕێککەوتنی لایەنەکانیشدا دەرگای گفتوگۆکان و ڕێککەوتن لەسەر بودجەی درێژخایەنی یەکێتیەکە بۆ ساڵانی ٢٠١٤-٢٠٢٠ دەکرێتەوە.
پێشتر دەنگدان لەسەر بودجەی درێژخایەنی یەکێتیی ئەوروپا بەھۆی ناکۆکییەوە دواخرابوو بۆ ١٩ی تشرینی دووەم .