Erbil Başay,Ramal Abdullah Mahmood
28 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
به‌رلین – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ماڵێكدا له شاری برێمن باکووری ئه‌ڵمانیا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی شاری برێمن رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ماڵێكدا روویداوه له ناوچه‌ی هاوچینگ.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ و منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و به هۆی كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه ژنێكی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵی ماڵی ته‌نیشتی ئه‌و ماڵه‌ش گیانی له‌ده‌ست داوه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.