Doga Kirmizioglu
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
تیروپشكی گه‌ڕی ١٦ی خولی یورۆپالیگ راكێشرا.
له ناوه‌ندی گشتیی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكه‌كه راكێشرا و ئه‌و یارییانه‌ی له‌میانی گه‌ڕی ١٦ی یۆرۆپالیگدا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، ده‌ركه‌وتن.
یانه‌كانی هه‌مان وڵات رێگه‌یان پنادرێت به‌ریه‌ك بكه‌ون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی رۆیشتن رۆژی ٨ی ئازار و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش رۆژی ١٥ی ئازار ئه‌نجامده‌درێن.
یارییه‌كانی گه‌ڕی ١٦ی یورۆپالیگ به‌م شێوه‌یه‌یه:
لازیۆ داینه‌مۆ كییڤ
لایپزیگ - زینت
ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید - لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ
سێسكا مۆسكۆ - ئۆڵیمپیك لیۆن
ئۆڵیمپیك مارسیلیا - ئه‌تله‌تیك بلباو
سپۆرتینگ لشبۆنه - ڤیكتۆریا پڵزن
برووسیا دۆرتمۆند - ساڵزبۆرگ
میلان - ئارسناڵ