Sangar Hamad Azeez
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
راهێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، ئارسن ڤینگەر رایگەیاند کە درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی بەڕەچەڵەک ئەڵمانی یانەکە، مەسعود ئۆزیل "ساناترین بژاردە" بوو.
لە لێدوانێکدا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئۆزیل، ڤینگەر گوتی: "ئەگەر بێت و رێگە بە یاریزانێک بدەین کە یانەکە بەجێبهێڵێت، ئەوکات دەبێت یاریزانێکی دیکە بۆ یانەکە بهێنین لانی کەم هەمان ئاستی هەبێت، بە دڵنیاییشەوە دەبێت هەمان مووچە بدەینە ئەو یاریزانە ئەمە وێڕایی پێدانی شایستە داراییەکانی دیکە، بۆیە درێژکردنەوەی گرێبەستی ئۆزیڵ بۆ ئێمە ساناترین بژاردە بوو.
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، لە گواستنەوەی زستانەدا هەریەک لە یاریزانان هێنریک میختاریان و پێیر ئۆبامیانگی گواستەوە ریزەکانی و لە بەرامبەردا ئەلێکسس سانشێز، ئۆلیڤەر گیرۆد، تیۆ واڵکۆت و فرانس کۆکلان ریزی یانەکەیان بەجێهێشت.
هاوکات مەسعود ئۆزیلی یاریزانی یانەکە کە تەنیا چەند مانگێک لە گرێبەستەکەی مابوو، بە مووچەی ٣٥٠ هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگی دیکە درێژکردەوە.