Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
له‌هه‌فته‌ی 13هیهمی خولی تۆپی پێی تورکیادا، دێربی نێوان فه‌نه‌رباخچه و به‌شیکتاش بێ گۆڵ و به‌ئه‌نجامی 0-0 کۆتایی هات.
له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا له‌دوای یارییه‌که، راهێنه‌ری به‌شیکتاش شه‌نۆڵ گونه‌ش رایگه‌یاند ''یارییه‌که بۆ ئێمه‌ش و بۆ بینه‌رانیش چێژبه‌خش نه‌بوو، ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵته‌نگیمه. پیرۆزبایی له‌و یاریزانانه ده‌که‌م که له‌چوارچێوه‌ی یاساکاندا یارییان کرد. نه‌بوونی گۆڵ له یارییه‌که‌دا کێشه‌ی ئه‌مڕۆی یارییه‌که‌مان بوو''.
لای خۆیشییه‌وه راهێنه‌ری یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه، دیک ئادڤۆکات ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که دێربییه‌کی راسته‌قینه بووه و یارییه‌کیان بینیوه که یاریزانه‌کانی تێیدا به رۆحی جه‌نگاوه‌ره‌وه رکابه‌رییان کردووه.
ئادڤۆکات باسی له‌وه‌کرد له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌کی به‌هێزدا رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و گوتی: ''هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکی باش به‌ده‌ستبهێنن، هه‌موو شتێکیان ئه‌نجام دا که له‌توانایاندا بوو. ئێمه پێویست بوو به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازیی خاڵه‌کان یارییه‌که به‌رینه‌وه. به‌ڵام به‌شیکتاش ناچارییه‌کی له‌وجۆره‌ی نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وزه‌یه‌کی زۆرمان خه‌رج کرد. خۆشحاڵم به ئه‌دای یاریزانه‌کانم. له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌کی وه‌ک بهشیکتاشدا هه‌لی زۆرت بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بۆ هه‌ڵناکه‌وێت. شانسی گۆڵکردنمان نه‌بوو له‌و هه‌لانه‌ی بۆمان هه‌ڵکه‌وت''.