Mazın Asad
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
پاریس - AA
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ راھێنەری یانەی ریال مەدرید زینەدین زیندانی بە باشترین راھێنەری فەڕەنسی بۆ ساڵی ٢٠١٦ ھەڵبژارد.
بەپێی راگەیەندراوێکی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، ئەندامانی لێژنەی گۆڤارەکە زیندان-یان بە باشترینی راھێنەری فەڕەنسا بۆ ساڵی ٢٠١٦ ھەڵبژارد.
زیندانی بەڕەچەلەک جەزائیری ئەمساڵ توانی جامی یانە پاڵەوانەکان، جامی سوپەر یوفا و جامی یانەکانی جیھان بۆ یانەی ریال مەدرید بەدەست بھێنێت.