Aişe Hümeyra Bulovalı,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
هەردوو موزیسیان، فەردا سومەر و رۆتیندا ئەزەل کە لە بواری میوزیکی نەژادیدا کاردەکەن، بەرهەمێکیان بە ناوی "سروودە رەش و سپییەکان" بڵاوکردەوە.
ئەو دوو میوزیسیانە یەکەم کاریان کە لە سێ گۆرانی پێکهاتبوو بە ناوی "سی" لە ساڵی ٢٠١٣دا بڵاوکردووەتەوە و لە ئەلبومە نوێیەکەیاندا ١١ گۆرانی‌یان بە هەریەک لە زمانەکانی کوردی، لازی و تورکی گوتووە.
فەردا سومەر کە خەڵکی شاری ریزەی سەر دەریای رەشە لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد ماوەی ١٥ ساڵە سەرگەرمی کاری موزیک ژەنینە.
سومەر باسی لەوەکرد بۆ ماوەیەکی کورت لە ناوەندی هونەریی موژدات گەزەن، مەشقی شانۆیی خوێندووە و گوتی: "دواتر دەستم بە کارکردن لەسەر موزیکی نەژادیی ناوچەی دەریای رەش کرد. ماوەی ١٠ ساڵە توڵوم (ئامێرێکی موزیکی تایبەت بە ناوچەکانی سەربە دەریای رەش) لێدەدەم و دواتر ویستم بە مەبەستی خزمەتکردن بە کولتووری لاز، پرۆژەیەک ئەنجامبدەم".
ئەو جەختی لەوەکردەوە لە ئەلبومەکەیاندا ئامانجیان ئەوە بووە لە رووی موزیکییەوە کولتوورە جیاوازەکان کۆبکەنەوە و پێشتریش لەگەڵ ئەزەلدا لەسەر ستەیج پێکەوە کاریان کردووە و گوتی: "دواتر دەستمان کرد بەوەی کە چۆن دەتوانین کولتوورەکانمان یەک پێبگرین و پرۆژەی ئەم ئەلبومە هاتە بوون. پێشتر ئەلبومێکی دوو گۆرانیمان هەبوو کە هەردوو گۆرانییەکە سینگڵ بوون و بایەخێکی زۆری پێدرا. یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس گوێیان لێگرت. بە ئیلهام وەرگرتن لەوەشەوە، ئەم پرۆژەیەمان پەرەپێدا".
فه‌ردا سومه‌ر باسی له‌وه كرد كه كاره‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌لبومه‌كه نزیكه‌ی سێ ساڵی خایاند و گوتی: "زۆر تایبه‌تمه‌ندیمان له‌م ئه‌لبومه‌دا نیشاندا. 11 به‌رهه‌م له‌خۆده‌گرێت. له‌نێو ئه‌وانه‌دا موزیكی رۆتیندامان دانا و كلیپێكمان هه‌یه كه شێعره‌كه‌ی هی منه. هه‌روه‌ها دوو به‌رهه‌می ئهنۆنیمی تێدایه كه شێعره‌كانی هه‌ر هی منه".
فەردا سومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گوێ‌گران كۆمێنتی جوانیان له‌باره‌ی ئه‌لبومه‌كه داوه و گوتی: "به‌گشتیی كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو به‌ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی كه كارێكی جوانه به‌واتای برایه‌تی. له راستیدا به‌م پرۆژه‌یه ویستمان له خۆرهه‌ڵات كۆنسێرت سازبكه‌ین، برایانی كوردیشمان له ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌ش كۆنسێرت ساز بكه‌ن. له راستیدا ئه‌و شتانه‌ی ئێمه ئامانجمانه ئه‌مانه‌یه".
لای خۆیه‌وه رۆتیندا ئه‌زه‌ل كه له دایكبووی باتمانه، باسی له‌وه كرد ئه‌لبومه‌كه كه موزیكی ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌ش و موزیكی كوردی له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆكردووه‌ته‌وه له توركیادا یه‌كه‌م كاره كه له‌و شێوه‌یه كرابێت.
رۆتیندا ئه‌زه‌ل ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌لبومه‌كه پرۆژه‌یه‌كی مه‌ودا درێژه و گوتی: "ته‌نها كلیپێك یان ئه‌لبومێك نییه، ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كه كه هه‌ر كات بڵاوبكرێته‌وه هه‌موو كه‌س بتوانێت گوێی لێبگرێت و خۆی تیادا بدۆزێته‌وه".
رۆتیندا ئه‌زه‌ل باسی له كاره‌كانی ئه‌لبومه‌كه كرد و گوتی: "له ئه‌لبومه‌كه‌دا به‌رهه‌مان هه‌یه كه به كوردی و لازی گوتراوه. له‌به‌رئه‌وه له‌كاتی كاره‌كاندا زۆر ماندووبووین. چونكه كۆكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان زۆر كاتی ده‌وێت. له نێوان تۆنی ده‌نگه‌كانی ئامێره‌كانی ژه‌نینی ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌ش و ئامێره‌كانی ژه‌نینی خۆرهه‌ڵاتدا گواستنه‌وه‌ی ده‌نگی زۆر هه‌یه. هه‌ربۆیه كارێكی زۆر له‌و باره‌یه‌وه كرا".