Mohammed Baqi Hussein
20 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
به‌دلیس - AA
كۆنسێرته‌كه‌ی گرووپی میوزیكی گرووپ ئیمێرا له به‌دلیس، به‌گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
كۆنسێرته‌كه له میوانخانه‌یه‌كی شاره‌كه پێشكه‌شكرا و به كۆمه‌ڵێك گۆرانیی خۆش، دڵی بهدلیسییهكانیان خۆشكرد.
حوسه‌ین ئوڵوسان كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی گرووپه‌كه، دوای كۆنسێرته‌كه له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتی، "ئیمێرا" كه له رۆمانییهكانیهوه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌دێنیز ماوه‌ته‌وه، به‌واتای "رۆژ" دێت.
ئوڵوسان گوتی: "بۆ باسكردنی چیرۆكی خۆشه‌ویستی، حه‌سره‌ت و به‌یه‌كتر شادبوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌دێنیز هاتووین بۆ ئێره. لێره به‌گه‌رمی پێشوازیمان لێكرا. لێره خوشك و برای هه‌یه. گرنگ ئه‌وه‌یه بێین و ئه‌مانه لێره باس بكه‌ین".