Sangar Hamad Azeez
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
یانەی لیڤەرپوول بە بردنەوەی لەیانەی لیدز یونایتد خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.
لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا، شەوی رابردوو یانەی لیڤەرپوول رووبەرووی یانەی لیدز یوناتید بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.
گۆڵەکانیش لەخولەکەکانی ٧٦ و ٨١ لەلایەن یاریزانان ئۆریگی و ودبۆرنەوە تۆمارکران.
بەم ئەنجامەش لیڤەرپوول خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.