Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2018
مۆسکۆ - AA
سبەی شەممە یەکەم یاری قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا، بە یاری نێوان فەڕەنسا و ئەرجەنتین دەستپێدەکات.
بڕیارە سبەی شەممە کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارە بە کاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەرجەنتین لە یاریگای کازان ئارێنا رووبەڕووی یەک ببنەوە.
لەمێژووی وەرزشیی هەردوو هەڵبژاردەدا، ١١ جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە کە دوو یاری فەرمی و ٩ یاری دۆستانە بووە.
لە یارییەکانیشدا ئەرجەنتین شەش جار براوە بووە و فەڕەنساش دووجار، هەروەها سێجاریش هەردوو هەڵبژاردە یەکسان بوونە.
جێی ئاماژەیە بەپێی ئاستی ئەو یاریانەی کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ئەنجامیاندا، بەپێی بۆچوونی شارەزایانی وەرزشی، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ئێستادا بە ساتێکی سەخت تیپەردەبێت بەهۆی ناجێگیری ئاستی یاریزانان و نەبوونی پێکهاتەیەکی گونجاو لە یارییەکاندا بە پێچەوانەوە هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە ئێستادا لە باشترین کاتەکانیدایە.