Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
مه‌درید- AA
له میانی هه‌فتی ٣٠ یارییه‌كانی لا لیگادا یانه‌ی بارسێلۆنا به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێڤیلیا به‌رامبه‌ربوون.
بارسێلۆنا كه پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه بووه میوانی میوانی سێڤیلیای نوێنه‌ری ئه‌نده‌لوس.
یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ به خێرایی ده‌ستی به هێرشه‌كانی كرد و له خوله‌كی ٣٦دا له رێگه‌ی گۆڵێكی فرانكۆ ڤازكێزهوه گێمی یه‌كه‌می له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به ئه‌نجامی یەک بە سفر كۆتایی پێهێنا.
له گێمی دووه‌میشدا سێڤیلیا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هێرشه‌كانی و له خوله‌كی ٥٠دا به گۆڵێكی لویس میورێل له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده دوو بە سفر. دوای ئه‌و گۆڵه و له خوله‌كی ٥٨ی یارییه‌كه‌دا لیۆنێل میسی هاته جێگه‌ی عوسمان دێمبڵی و هاوسه‌نگیی یارییه‌كه‌ی گۆڕی. بارسێلۆنا بۆ هه‌ردوو گۆڵی لویس سوارێز له خوله‌كی ٨٨ و میسی له خوله‌كی ٨٩دا به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی دوو بە دوو له‌گه‌ڵ سێڤیلیادا، یارییه‌كه‌ی ته‌واوكرد.
به‌و شێوه‌یه‌ش بارسێلۆنا زنجیره‌ی ئه‌و یارییانه‌ی كه تێیاندا رووبه‌رووی شكست نه‌بووه‌ته‌وه بۆ ٣٧ یاریی به‌رزكرده‌وه و خۆی خاڵه‌كانیشی گه‌یانده ٧٦. بارسێلۆنا به ئه‌نجامدانی یاریی زیاده، ١٢ خاڵ له پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌وه دێت.