Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
جۆش و خرۆشی قۆناغی پلەی ئۆف لەمیانی پاڵاوتنەکانی ئەورووپا بۆ جامی جیهانیی ٢٠١٨، سبەینێ دەستپێدەکاتەوە.
٤ هەڵبژاردەی دیکەی ئەورووپا دوای ئەوەی قۆناغی پلەی ئۆف دەبڕن، دەتوانن بگەنە کۆتاییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ کە رووسیا میوانداریی دەکات.
لە قۆناغەی پلەی ئۆفدا هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئێرلەندای باکوور-سویسرا، کرواتیا-یۆنان، دانیمارک-کۆماری ئیرلەندا و سوید-ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە کیشوەری ئەورووپا هەریەک لە هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا، پرتوگال، ئەڵمانیا، سڕبیا، پۆڵەندا، ئینگلتەرا، ئیسپانیا، بەلجیکا و ئایسلەندا دوای ئەوەی ببوونە یەکەمی کۆمەڵەکانیان، بەشدارییان لە کۆتاییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨دا مسۆگەر کردبوو.
رۆژی ١ی کانوونی یەکەم تیروپشکی گرووپەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە یارییەکانیش لەنێوان ١٤ی حوزەیران بۆ ١٥ی تەمووزدا ئەنجامبدرێن.