Ali Makram Ghareeb
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2022
کەرکووک – AA
بەهۆی ئەو بارانەی لە دوێنێوە شاری کەرکووکی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی زێی بچووک بەرز بووەتەوە.

بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکان لە کەرکووک، زەکی کەریم بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ئاستی بارانبارین گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیووە و ئەمەیش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە زێی بچووکدا.
زەکی کەریم تیشکی خستە سەر ئەوەی بەهۆی ئەو ئاوی بارانەی کە لە دۆڵەکانەوە دڕژێتە ناو رێڕەوەکانی زێی بچووکەوە، ئاستی ئاو لە زێی بچووک سێ هێندەی ئاستی ئاسایی بەرز بووەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئاوی زێی بچووک دەڕژێتە رووباری دیجلەوە و ئاماژەی بەوە دا کە لە رێگای گلدانەوەی ئەو ئاوە زیادبووە لە بەنداوەکان سوودی زۆری لێ دەبیندرێت.