Hawkar Yaseen
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
دوای ٢٠ رۆژ لە لافاوەکەی ناحیەکانی دارەتوو و قوشتەپە سەربە پارێزگای هەولێر و بێ سەروشوێن بوونی دووکەس لە لافاوەکەدا، ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە "وێڕای دەستخۆشیمان لە هێزەکانى بەرگریی شارستانیی، پۆلیس، ئاسایش و زێرەڤانى، رێکخراوەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانییانی لافاوەکەی شەوی ١٧ی کانوونی یەکەم بەردەوام بوون کە بههۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایهوه و دوو هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون بەناوەکانی ئومێد شامل کە پیشەی شوان بوو و منداڵێک بەناوی دانەر نەبەز، ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی هاووڵاتی ئومێد شامل دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە".