Rawan Subhi Obaiullah
27 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2026
لە گوندی ھرور سەربە ناحیەی کانی ماسێ لە دەڤەری بەرواری باڵا له سنووری قهزای ئامێدی سهر به پارێزگای دهۆك، جەژنی قوربان تاموچێژێکی کەلتووری و ڕەسەنی هەیە.
لە گوندی ھرور گوندنشینان لەناو سروشتێکی دڵڕفێندا و دوای نوێژی بەیانی، بە کۆمەڵ لە ماڵێکدا کۆدەبنەوە و نانی بەیانی کە پێکهاتووە لە (قەلی، نیسک، پەتاتە و سپیاتی) پێکەوە دەخۆن.
دواى نانی بەیانی، بە گروپ دەست بە گەڕان دەکەن و ماڵ بە ماڵ بۆ جەژنەپیرۆزە و گەردەنئازادی سەردانی یەکتری دەکەن، کە ئەمەش نیشانەی قوڵیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو ناوچەیەیە.