Rewa Mahmood Hasan
26 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2022
سلێمانی - AA
سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ جهلال تاڵهبانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی هێرشە مووشەکییەکانی سەر کێڵگە گازی کۆرمۆر گەیشتە بەغدا.
بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی هێرشە مووشەکییەکانی سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر، سەرۆکی یەکێتیی، بافڵ جهلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدای پایتەخت و چاوەڕێ دەکرێت زنجیرهیهك دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
سەردانەکەی بافڵ جهلال تاڵەبانی لەکاتێکدایە له ماوەی یهك هەفتەی رابردوودا، سێ جار هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەم سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
بەهۆی هەستکردنی بە مەترسی ئەمنی لەو ناوچانە دۆینێ شەو هێزێکی پێشمەرگە بەمەبەستی پاراستنی کێلگەی نەوتییەکان رەوانەی ناحیەی قادر کەرەم سەر بە قەزای چەمچەماڵ کران.
هەر شەوی رابردوو جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی بە یاوەری هەریەکە لە وەزیرانی پێشمەرگە و سامانەسرووشتییەکان سەردانی ناوچەکەیان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانهگاز کۆبوونەوە.
كێڵگەی گازی كۆرمۆر بە پێی گرێبەستێک کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧دا واژووی لەسەر کردووە، لە لایەن كۆمپانیای دانهگاز و كریسنت پتریۆلیۆمی ئیماراتییەوە کاری دەرهێنانی نەوت و گازی لێدەکرێت و رۆژانە ١٣ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی بهرههم دههێنێت.