14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی رایگەیاند كە هەوڵی زیاتر بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی گشتیی دەخەنەگەڕ.
لە رێورسمێكدا كە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە باڵەخانەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەڕێوەچوو، تیادا پۆستی راوێژكاری ئەنجوومەنەكە لەلایەن فالح فەیازەوە رادەستی قاسم ئەعڕەجی كرا.
نووسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی كردەوە كە دوای رێورەسەكە، قاسم ئەعڕەجی لە پۆستی راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستبەكاربووە و دواترلەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی دامەزراوەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی كۆبووەتەوە.
بەپێی نووسینگەکە لە كۆبوونەوەكەدا، راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی رایگەیاندووە كە هەوڵی زیاتر بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی گشتیی دەخەنەگەڕ.
لە چواری ئەم مانگە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی كۆتایی بە ئەركی فالح فەیاز وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی هێنا و وەزیری پێشووی ناوخۆ، قاسم ئەعرەجی بۆ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی راسپارد.