Abdulhameed Husseın Karam
09 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2025
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە کرد و، بە ھەنگاوێکی گرنگ ناوزەندی کرد.
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد کە پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکەین، بە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ ھێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە قەڵەمی دا.
سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕاشیگەیاند ھیواخوازین ئەم ڕێککەوتنە ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.