Emrah Akbulak
02 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2025
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێڕاق پاتریک دۆرێل کرد و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم تاوتوێکرا.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێڕاق پاتریک دۆرێل کرد و لە دیدارێکدا کە کۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەرێم یان برێم ئامادەیبوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ھەر لە دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم دووپاتی کردەوە کە دەبێت وەک ھەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت.