Abdulhameed Husseın Karam
10 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر – AA
لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە ھەولێر گوتاربێژی مزگەوتەکە بەشیر حەداد باسی لە دۆخی سەختی دانیشتوانی غەززەی کرد کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ھێرشی دەکرێتە سەر و نزای بۆ خەڵکی فەڵەستینی کرد.
گوتاربێژی مزگەوتی جەلیل خەیات، حەداد لە ڕۆژی ھەیینیدا نزای بۆ ھاوڵاتیانی فەڵەستینی کرد.
جیھان بە گشتیی و وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی بەردەوام کاردانەوە لە ھەمبەر ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل نیشاندەدەن کە بێ جیاوازی تەواوی دانیشتوانی غەززەی کردووەتە ئامانج.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا ١٠ ھەزار و ٨١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، لەوانەیش چوار ھەزار و ٤١٢ یان منداڵ و دوو ھەزار و ٩١٨ یان ژنن و لانی کەم ٢٦ ھەزار و ٤٧٥ کەس برینداربوون.