عێراق

لە هەولێر یادی ١٥ی تەمووز ڕۆژی دیموکراسی و یەکڕیزی نیشتمانیی کرایەوە

Bekir Aydoğan  | 15.07.2024 - نوێکردنەوە : 16.07.2024
لە هەولێر یادی ١٥ی تەمووز ڕۆژی دیموکراسی و یەکڕیزی نیشتمانیی کرایەوە

Arbil

هەولێر - AA

بەبۆنەی ١٥ی تەمووز، ڕۆژی دیموکراسی و یەکڕیزی نیشتمانیی، کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە هەولێر چالاکییەکی بۆ یادەوەری شەهیدان ڕێکخست.

لەو چالاکییەدا کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، حەسەن توران و نوێنەرانی کۆمپانیا و دامەزراوە تورکییەکان لە هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشداریان تیادا کرد.

چالاکییەکە بە خولەکێک وه‌ستان بۆ گیانی شەهیدانی ١٥ی ته‌مووز و لێدانی سروودی نیشتمانی دەستی پێکرد و دواتر چه‌ند ئایه‌تێک له‌ قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌.

لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا پێشانگایەکی وێنە سازکرا کە تیایدا ئەو وێنانەی لە شەوی ١٥ی تەمووزدا لەلایەن پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە چرکێندرابوون، نمایش کرا.

هەروەها لە چالاکییەکەدا کۆنسوڵی تورکیا تۆپچو گوتارێکی پێشکەش کرد و، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە شەوی ١٥ی تەمووز ڕووبەڕووی هەوڵی کودەتای ناپاکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ بوونەوە و، ئەوەیش تەنیا هەوڵێکی ناپاک نەبوو بۆ سەر دیموکراسیی کۆماری تورکیا، بەڵکو سەربەخۆیی و سەروەریشی کردە ئامانج.

گوتیشی: "بە ڕێبەرایەتی بەڕێز سەرکۆمارمان گەلەکەمان ڕژایە سەر شەقامەکان و خۆی فیدا کرد و ئەو شەوە بەو بەرخودانە گەورەیە جارێکی دیکە نیشانیدا کە گەلی تورکیا بەرگریی لە داهاتووی گەلەکەی، داهاتوو، دیموکراسیی، سەروەری و سەربەخۆیی تورکیا دەکات".

دواتر وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعرووف سەبارەت بە کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەم بۆنەیەدا لە خوای گەورە داوای لێخۆشبوون بۆ شەهیدان دەکەم، لە ١٥ی تەمووزدا ئیرادەی دیموکراسی و برایەتی براوە بوو، ئێمە وەکو تورکمانەکانی عێراق هەموو کاتێک لە پاڵ تورکیاداین، تورکیا بۆ ئێمە نیشتمانیی دایکە، هەروەها تورکیا بۆ ستەلمێکراوان نیشتمانیی دایکە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın