Heman Hussein Yaseen
25 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2026
هەولێر - AA
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سبەی سێشەممە ٢٦ی ئایار تا ڕۆژی شەممە ٣٠ ی ئایار پشووی فەرمیی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦ تا ڕۆژی شەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦، لە سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت و، ھاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگریی بەردەوام دەبێت.
ئەوەشخراوتەڕوو کە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦ دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.