Sarmand Hameed
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ههولێر-AA
پڕۆژەی رووپێوی شوێنەواریی لە دەشتی هەولێر بە یەكێک لە پڕۆژە گرنگەكانی بواری سێكتەری شوێنەوار لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای هەولێر بە تایبەتی دادەنرێت، ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە دەستی پێ كردووە و لە لایەن تیمێكی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەولێر سەرپەرشتیی دەكرێت و تا ئێستاش ٧٥٠ شوێنی شوێنەواریی تۆماركراون.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ساڵانە و بۆ ماوەی یەک وەرز تیمێكی شوێنەوارناسانی كورد و زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی بە هاوبەشی رووپێوی شوێنەواریی ئەنجام دەدەن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە مەبەستی بایەخدان بەو كەرتە پاڵپشتی تەواوی پڕۆژە شوێنەوارییەكان دەكات و هاوكارە بۆ سەرخستنی كاری هاوبەشی تیمی شوێنەوارییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شوێنەوار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
پڕۆژەی رووپێوی شوێنەواریی لە دەشتی هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی سێكتەری شوێنەوار و لەلایەن سەرۆكی تیمی زانكۆی هارڤارد، پڕۆفیسۆری شوێنەوارناس دکتۆر جیسن ئور و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری هەولێر سەرپەرشتیی دەكرێت، وێڕای بەردەوامی پڕۆژەكە، تاوەكو ئێستا ٧٥٠ شوێنی شوێنەواریی تۆماركراون و پڕۆژەكە بۆ ساڵانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.