Sarmand Hameed
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە رێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی، شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی و شاندێکی یاوەری کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و میانڕەویی و رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، کراوەتەوە.