Heman Hussein Yaseen
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
ههولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات، ھەیسەم جبوری کرد.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی تاوتوێ کراوە.
راشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێگەرد کراوەتەوە کە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و چارەسەربوونی کێشەکان.