Hawkar Yaseen
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کرد.
مستەفا کازمی بەیانی ئەمڕۆ بە یاوەری شاندێک کە پێکھاتبوو لە ھەریەک لە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و وەزیری بەرگریی، جومعە عیناد و وەزیری نەوت، ئیحسان عەبدولجەبار و وەزیری کۆچ وکۆچبەران، ئیڤان فایەق گەیشتە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی-دا، پرسی یاسای ھەڵبژاردنەکان لە عێراق کە مشتومڕی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقی لێ کەوتووەتەوە تاوتوێ کراوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان تێبینی لەسەر ماددەی ٥٠ لە یاسای ھەڵبژاردنەکان لەبارەی شێوازی بازنەکانی ھەڵبژاردن ھەیە و خوازیارە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا لە بری فرەبازنەیی ھەر پارێزگایەک بازنەیەک بێت.