Heman Hussein Yaseen
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ولێر، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو وه‌زیرانی ناوخۆ رێبەر ئەحمەد و وه‌زیری ته‌ندرستی سامان بەرزنجی و هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر فرسەت سۆفی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر عه‌لی ره‌شید ئاماده بوون.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو به هه‌نگاو و رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌گه‌ل به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
پارێزگاری هه‌ولێر فەرسەت سوفی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆڕۆنا تاوتوێ ده‌كرێت و رێكاری پێویست بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌درێت و گفتوگۆی دوا هه‌نگاوه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و راگرتنی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان ده‌كرێت و ئیجرائاتی پێویست له‌باره‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر.
فەرسەت سۆفی ئاماژه‌ی بەوهشكرد کە رێكاره‌كانی خاڵی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران و فڕۆكهخانهکان ده‌خرێنه به‌ر باس و رێكخستنی بازاڕیش بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌درێت وه‌ك مۆڵ و به‌نزینخانه و بازاڕه‌كان.