Bekir Aydoğan
16 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2021
هه‌ولێر-AA
له هه‌ولێر رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده توركمانانه كه رۆژی ١٦ی كانوونی دووه‌می ساڵی ١٩٨٠ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له‌سێداره‌دران، سازكرا.
له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌ك له‌ژێر ناونیشانی "١٦ی كانوونی دووه‌م رۆژی شه‌هیدانی توركمان" كه له باره‌گای لقی هه‌ولێری به‌ره‌ی توركمانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی به‌ره‌ی توركمانی، ئایدن مه‌عروف و كاربه‌ده‌ستان و ئه‌ندامانی پارته‌كه و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ئاماده‌بوون.
له‌میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا ئایدن مه‌عروف گوتارێكی پێشكه‌شكرد و وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ١٦ی كانوونی دووه‌م له مێژووی توركمانه‌كاندا رۆژێكی گرنگه، باسی له‌وه‌شكرد ٤١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركرده توركمانه‌كان له‌لایه‌ن حیزبی به‌عسه‌وه له سێداره‌دراون.
ئایدن مه‌عروف تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه یادی رۆژی شه‌هیدانی توركمان له سه‌رجه‌م ناوچه توركماننشینه‌كان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی توركمانی عێراقییه‌وه ده‌كرێته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه شه‌هیده‌كان سیمبولی توركمانانن.