Heman Hussein Yaseen,Fakhradin Ibrahim Mohammad
15 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
لینکی فۆتۆەکان https://www.aa.com.tr/ks
لینکی ڤیدیۆ https://www.aa.com.tr/ks
لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، کەمپینی نیشتمانیی دەستی بە دابەشکردنی ماسک بە سەر هاووڵاتیانی هه‌ولێری پایتەختدا، كرد.
لە چواچێوەی كه‌مپینه‌كه‌دا، کە لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی خۆبەخشەوە بەڕێوەچوو، سەدان ماسک بەسەر شۆفێران و کاسبکاراندا دابەشکرا و داوا لە خەڵک کرا بە بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش خۆیان لە هەرچەشنە ڤایرۆسێکی گوازراوە بپارێزن.
لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتێکدایه، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئێستادا گیانله‌ده‌ستدانی زیاتری به‌راورد به سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستا لە کۆی دوو هەزار و ٣٠٧ تووشبوو، ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی هەرێم هۆشداریی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسەکە و درووستبوونی کارەساتێکی مرۆییان داوە و لەو چوارچێوەیەشدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە لای خۆیانه‌وه پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.